خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئاڕژانتین دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئاڕژانتین بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕاڵییه‌كانی خاویه‌ر میلی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

خاویه‌ر میلی پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆككۆماری ئاڕژانتین، دۆخی نائاسایی ئابووری ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئامۆژگارییه‌كانی سندووقی جیهانی دراو كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ئابووری له‌و وڵاته ده‌ستپێكرد. له‌و ماویه‌دا به‌شێكی زۆر له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌م یان به‌ ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و نرخی ته‌وه‌ڕۆم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئاڕژانتین بۆ چه‌نده‌مین جار له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. شایانی باسه‌ كه‌ نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئاڕژانیتن ڕۆژی ڕابردوو ده‌نگیان به‌ خسووسی سازی زۆرتر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی دا كه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net