6
كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌راك ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له ئاست سووتانی مازۆت و پیس بوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بیانووی ڕێگرتن له مازۆت سووزی به‌رقی قه‌تع كردووه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه درێژه‌ی به سووتاندنی مازۆت داوه و هاوكات به‌رقی كاسبكاران و شارومهندانیشی بڕیوه.