ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیتالیایی له شاری ڕۆم كۆبوونه‌وه و دژ به یاسای نوێی ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه كه ئه‌ندامانی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین بوون، دژ به جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای نوێی ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌ت بوون. به پێی ئه‌و یاسا په‌سه‌ندكراوه، ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی ده هه‌زار یۆرۆیی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس دیاری كردووه– ئه‌گه‌ر به‌ندكراوان له زیندانه‌كان دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بنه‌وه– چۆڵكردنی خانوو‌ی په‌نابه‌ران خێراتر ده‌بێت– ژنانی دووگیان و خاوه‌ن منداڵ كه هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ن زیندانی ده‌كرێن و چالاكی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان وه‌كوو داخستنی جاده‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و تاوانباران بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێن.