ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به سه‌پاندنی گه‌مارۆ به سه‌ر خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه و گیانبه‌ختكردنی ده‌یان منداڵ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی له خان یوونس به‌دوای ئاو و خۆراكدا سه‌رگه‌ردانن و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جه‌معیه‌ته زۆره نییه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی مانگی سووری فه‌له‌ستین، تا به ئه‌مڕۆ ٨٠٠ كه‌س له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسڕائیلیه‌وه كوژراون و ١٠١ كه‌س به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان به‌ختكردووه كه ٨٠ كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌وانانی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٢٣١ هه‌واڵنێر له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.