ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی باكووری كوردستان بۆ ١٧هه‌مین ڕۆژی به‌ردوام له سنووری قامیشلوو درێژه‌یان به مانگرتن دا و له گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب، كوردان به وتنه‌وه‌ی دروشم پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و جیهادییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، چالاكییه‌كان دژ به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه درێژه‌ی هه‌یه و چالاكانی سیاسی هاوكات له‌گه‌ڵ دیداری دوو ئه‌ندامی ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان، له سنووری قامیشلوو دژ به سیاسه‌ته‌كانی توركیا درێژه‌یان به مانگرتن دا. له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌بیش ژنان و كچانی شۆڕشگێڕ به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و “بژی به‌رخۆدانی ی.پ.ژ” پشتیوانی خۆیان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دووپات كرده‌وه. عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان ڕۆژی ڕابردوو پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری چالاكانی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كرد و داوای له “په‌روین بۆڵدان” و “سری سوره‌یا ئۆنده‌ر” كرد له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی توركیا بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن وتووێژ بكه‌ن. هاوكات فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه و كۆبانیان بۆردوومان كرد و تۆپخانه‌ی جیهادییه‌كانی به‌ندئاوی تشرین و ده‌ورووبه‌ری ته‌ل ته‌مه‌ر و منبجیان كرده ئامانج، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، به ده‌یان تیرۆریست كوژراو و بریندار بوون.