خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانییه‌كان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی سێرت و ئێلح له‌ باكووری كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆفیا ئالاگاش هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سێرت و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، پۆلیسی توركیا سۆفیا ئالاگاش، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سێرتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كرد. ئه‌و شاره‌داره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مایئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی تیرۆریستیبه‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم و له‌ جێگه‌ی قه‌یووم دانرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی سێرت و ئێلح دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد و دژ به‌ كۆده‌تای حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net