10
ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی به‌لووچ به بهدهوستهوهگرتنی پلاكارد دروشمی “نا بۆ كۆماری ئیسلامی” و “قه‌سم به خوێنی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان،یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، شاره‌كه به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه و هێزێكی زۆر به كه‌ره‌سته‌ی نیزامییه‌وه له شه‌قام و مه‌یدانه‌كان دا جێگیر كراون.