91
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچی خه‌ڵكی پاكستان، دژبه سه‌ركوتی سیستماتیكی به‌لووچستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێپێوانیان كرد.
ئه‌و كاروانه ناڕه‌زایه‌تیه كه له‌لایه‌ن دكتۆر ماهڕهنگ به‌لووچه‌وه ڕێكخراوه، پێشتر له شاری ئیسلام ئاباد بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی به‌لووچ خۆپێشاندانیان كردبوو. ناڕازیان ئه‌مجاره له به‌نده‌ری گوادرهوه به‌ره‌و شاری تۆربه‌ت به‌ڕێكه‌وتوون و دژبه ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. تا به ئێستا چه‌ند جار ئه‌رته‌شی پاكستان ڕێگه‌ی به ڕێپێوانی ناڕازیانی به‌لووچ گرتووه و له كاتی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران دا، چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون و به سه‌دان كه‌س بێ سه‌روشوێن كراون.