خۆپێشاندانی خه‌ڵكی توركیا له‌ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی ناڕازیانی پاركی گه‌زی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری ئێزمیر له‌ توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی ناڕازیان له‌ پاركی گه‌زی ئیستانبوول، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و یادی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌رز ڕاگرت.

ڕۆژی ٢٨ی مه‌ی ساڵی ٢٠١٣ی زاینی، پۆلیسی توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كرده‌ سه‌ر ناڕازیان له‌ مه‌یدانی ته‌قسیمی ئیستانبوول و سێ كه‌سی كوشت و به‌ سه‌دان كه‌سی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌ ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری دا دارستانه‌كانی پاركی گه‌زی ببڕێته‌وه‌ و له‌ شوێنه‌كه‌ی بینایه‌كی فه‌رهه‌نگی مه‌زهه‌بی ساز بكات، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ناڕازی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركوت كران. خۆپێشاندانه‌كان بۆ چه‌ند شاری دیكه‌ی توركیا په‌ره‌ی سه‌ند و ناڕازیان پردی بۆسفۆڕیان له‌ ئیستانبوول داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net