11
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو هه‌زار دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌رگه‌هانی قشم له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ڕاده‌ستكردنی له‌نگه‌رگه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هه‌زار شارومه‌ندی ناڕازی زه‌نجیره‌یه‌كی ئینسانیان به درێژایی ٧٠٠ متر له كه‌ناراوه‌كانی ده‌رگه‌هان ساز كردووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنی له‌نگه‌رگه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره به كه‌رتی تایبه‌ت نیشان داوه.