4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاووڵاتیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی ڕژیمی توركیا له گروپه جیهادییه‌كان و هه‌روه‌ها به به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، خوازیاری پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكات ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ شاره گه‌مارۆ دراوه‌كان بوون.