شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، دانیشتوانی شارۆچکەی سه‌نگسه‌ر له پارێزگای سمنان له ئاست كوژرانی گه‌نجێكی ئه‌و شاره به ناوی مازیار تورانیان، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فغانستانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، چه‌ند پیاوی ئه‌فغانستانی كه پێشتر ئه‌ندامی له‌شكه‌ری فاتمییوون بوون هێرشیان كرده سه‌ر میوه‌فرۆشێك و پاش بڕینی سه‌ری، ته‌رمه‌كه‌یان پارچه پارچه كرد و له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره فڕێیان دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و جه‌نایه‌ته شه‌پۆلێك له نفره‌ت و توڕه‌یی لای خەڵکی سه‌نگسه‌ر ساز كرد و ماوه‌ی دوو شه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. ناڕازیان ماوه‌یان بۆ ده‌وڵه‌ت دیاری كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌فغانستانیه‌كانی دانیشتووی پارێزگای سمنان ده‌ر نه‌كه‌ن، خۆیان ده‌ست به‌كار ئه‌بن و به‌زه‌ییان به هێزه‌كانی فاتمییوون نایێت.