3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارستانی خۆمام له ئوستانی گیلان دژ به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی شارستانی خۆمام به‌ده‌ست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با وه‌زاڵه هاتوون و هیچ ناوندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئیداره‌ی به‌رق دا خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.