2
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ گه‌لاوێژ، دانیشتوانی شاری شیراز دژ به ناكارامه‌یی ڕژیم و هه‌روه‌ها پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئازادی، ئازادی، ئازادی” له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست ئه‌و زیانانه‌ی كه به خه‌ڵك گه‌یشتووه بوون. جێگای ئاماژه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاری شیراز، هاووڵاتیانی ناڕازی له تاران، شه‌وی ڕابردوو به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه، دژ به نابه‌رپرسیاری ڕژیم له ئاست ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.