ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، شارومه‌ندانی وێنزۆئێلایی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی دا كۆبوونه‌وه و خه‌ڵكی عێراق له شاره‌كانی كازمه‌ین، نه‌جه‌ف و به‌غدا دژ به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شارومه‌ندانی وێنزۆئێلایی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای كۆماری ئیسلامی دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به هێرشه‌كان بوون. هاوكات خه‌ڵكی عێراق له سێ شاری ئه‌و وڵاته دژ به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و كادری ده‌رمانی عێراق له په‌یامێك دا ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن به شێوه‌ی خۆبه‌خش یارمه‌تی برینداره‌كانی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران بده‌ن.