خۆپێشاندانی خه‌ڵكی غه‌زه‌ دژ به‌ حه‌ماس و ئیسڕائیل

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی باكووری غه‌زه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ گرووپی حه‌ماس و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.

خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستینی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمینه‌ دیوار، نه‌ وێرانی، ئێمه كه‌رامه‌ت و ئاشتیمان ده‌وێتیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدرانی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌ و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بوون. هاوكات فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له‌ وڵامی هاویشتنی ده‌ مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپی حه‌ماس، چه‌ند ناوچه‌یان له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٤٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net