8
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، دانیشتووانی ناوچه‌ی خان یوونس دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له كه‌رتی غه‌زه بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ چۆڵكردنی خان یوونس، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چه‌كدانانی حه‌ماس و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌زه بوون. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له هێرشه‌كانی به‌یانی سێشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له كه‌رتی غه‌زه، به لانیكه‌م ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو بۆ ١٣٩ كه‌س هه‌ڵكشاوه.