ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری كۆبانی دژبه ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، چوار به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی “وه‌فا ئازه‌ربار“، “پژمان فاتحی“، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم” به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای موحاره‌به و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره دران. له‌سێداره‌دانی ئه‌و چوار به‌ندكراوه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكهوتهوه و ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ شاری كوردستان مانیان گرت. هه‌روه‌ها له وڵاتانی ئورووپاییش ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه. له ڕۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون.