3
شه‌وی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاره‌كانی فه‌ره‌یدوونكنار، بابۆلسه‌ر و له‌نگڕوود له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه و خوازیاری دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ماڵیان له‌كار كه‌وتووه و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم ته‌ندرووستی ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.