ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خه‌ڵكی منبج كه له ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركه‌وه داگیر كرابوو، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و شاره و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بۆ نێو شاره‌كه بوون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌دوای داگیركردنی شاری منبج ده‌ستیان داوه‌ته تاڵانكردنی ماڵی خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سیان له‌سه‌ر شه‌قام ئێعدام كردووه و برینداره‌كانیان له نێو نه‌خۆشخانه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوشتوویانه. هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را خه‌ڵكی منبجی توڕه كرد و ڕۆژی ڕابردوو به خۆپێشاندان له‌سه‌ر شه‌قام خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا بوون.