21
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كانتۆنی فۆرات له ڕۆژئاوای كوردستان له ڕێپوانێكی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ده‌وڵه‌تی عێراق هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ست پێكردووه. ئه‌ردۆغان پلانی گه‌وره‌تری هه‌یه و ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیش، به‌ڵام گه‌ڵی ڕۆژئاوا به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه وڵامی هێرشه‌كانی ئه‌ده‌نه‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن و شكست به پلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك دێنن.