خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی سووریه‌

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاره‌كانی منبج، ده‌یره‌زوور، ڕه‌قا و ته‌بقا دژبه‌ هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی و ئه‌رته‌شی سووریه‌ بۆ سه‌ر ده‌یره‌زوور خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، میلیشیاكانی سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی به‌ هاوكاری ئه‌رته‌شی سووریه‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زووریان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net