9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و پێشێلكارییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، دانیشتووانی ناوچه‌ی شه‌هبا، قامیشلوو و كۆبانی دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه. خۆپێشانده‌ران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و ڕێگری له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.