سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی دوو شاری تهربهسپی و كۆبانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ده‌ورووبه‌ری منبج و كۆبانی و گیانبه‌ختكردنی ١٨ شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، خه‌ڵكی شاره‌كانی كۆبانی و تهربهسپی بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم وڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان و هاكان فیدانیان دایه‌وه. به‌شداربووان به بڵاوكردنی به‌یاننامه پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بگرن. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌حراوی له ئه‌لجه‌زایه‌ر به به‌شداری گرێتا تۆنبێرگ چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕیوه.