خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆه‌ركانی ڕۆژئاوای كوردستان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خۆپێشاندانیان كرد.

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌دان، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی ٨ په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك گیانیان به‌خت كرد و ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون. به‌شداربووان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانیان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net