21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی كۆلیژی هونه‌ر له زانكۆی تاران و خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و كوژرانی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی له نزیك خوابگای زانكۆی تاران له‌لایه‌ن دوو هێرشبه‌ره‌وه به چه‌قۆ كوژرا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێنا. ماوه‌ی سێ ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆی تاران دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌تی كردنی زانكۆ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و لیباس شه‌خسیه‌كانی حكوومه‌ت خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بێ وڵام ماوه‌ته‌وه