2
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، دانیشتوانی ناوچه‌ی زاهدشه‌هری فه‌سا سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به نه‌بوونی ئاو و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، ناكارامه‌یی به‌رپرسان، خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ته‌ندروستی هاووڵاتیان كۆبوونه‌وه. خۆپێشانده‌ران جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئاو و كاره‌با له ئێران چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ئه‌بن له خۆڕاگری دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم.