65
چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردی دانیشتووی ئیستانبوول، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه دژبه داگیركردنی شاره‌وانی جووله‌مێرگ و دانانی قه‌یووم له جێگه‌ی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه كه خه‌ڵكی باكووری كوردستان و كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی ئیستانبوول و ئیزمیر له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی نێو زیندان”، “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ”، “بمرێت فاشیزم”، “جووله‌مێرگ ته‌نیا نییه، ئیستانبوول پشتیوانیه” و “به به‌رخۆدان سه‌ر ده‌كه‌وین” خوازیاری لابردنی قه‌یووم و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوت بوون.