10
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران په‌نابه‌ر و شارومه‌ندی دژبه‌ری سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ له شاری لووس ئانجلێس ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.
پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی دۆناڵد ترامپ، هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرت كراون. عه‌مه‌لیاتی پاكتاوی په‌نابه‌رانی نایاسایی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌مریكا چڕتر بووه و فه‌رمانه‌كانی ترامپ بووه‌ته هۆی توڕه‌یی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران شارومه‌ندی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا، دژ به ده‌وڵه‌تی ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی لووس ئانجلێس و چه‌ند خۆپێشانده‌ر پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كران.