خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ ئیسڕائیل و ئۆردۆن

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خاكه‌لێوه‌، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ شاره‌كانی تل ئاویوی ئیسڕائیل و عه‌مان له‌ ئۆردۆن، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی نتانیاهوو بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئۆردۆنی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسڕائیل له‌ شاری عه‌مان خوازیاری به‌ستنی ئه‌و باڵوێزخانه‌ و ڕاگراتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له‌ غه‌زه‌ بوون. له‌ تل ئاویوی ئیسڕائیل به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون. به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: هۆكاری ڕوودانی شه‌ڕی ٧ی ئۆكتۆبه‌ر و گیان له‌ده‌ستدانی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهووه‌ و نایانه‌وێت چی تر ئه‌و شه‌ڕ درێژه‌ بكێشێت. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ مۆنتڕاڵی كاناداش هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ژینۆسایدی خه‌لكی فه‌له‌ستینیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net