خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ له‌هستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، دژبه‌رانی شه‌ڕ لهوڵاتی له‌هستان دژ به‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان شارومه‌ندی له‌هستانی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری وه‌رشه‌و و دژ به‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی هه‌ر دوولا، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان به‌ ده‌ست خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net