31
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٤، دژبه‌رانی فاشیزم له مه‌یدانی تڕافلكاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دژبه گرووپه ڕاستڕه‌وه‌كانی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له نێو خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام دا به‌یانیه‌یان بڵاو كرده‌وه. ئاماده‌بووانی ئه‌و خۆپێشاندانه داوای له هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كان كرد یه‌كڕێز و یه‌كگرتوو به‌ره‌نگاری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، ڕگه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ژنان بن و ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فاشیزم بگرن.