105
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، گرووپه سۆسیالیست و چه‌په‌كانی دژبه‌ری فاشیزم له ١٨٠ شاری فه‌ڕانسه بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیزبه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی فه‌ڕانسه به فه‌رمی هاوپیمانی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ فاشیزم و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه ڕاگه‌یاندووه. هاوپه‌یمانی جه‌ماوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له‌و وڵاته به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و ڕۆژی ڕابردوو ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ١٨٠ شار به‌شدار بوون.