خۆپێشاندانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ تل ئاویو


شه‌وی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ناكۆكی له‌ نێو كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، دژ به‌رانی نتانیاهوو و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌ شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی ڕابردوو تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خۆپێشانده‌ران و پۆلیسی ئیسڕائیل دا ڕووی دا و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ و لوبنان، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ چی تر نێوانگیری له‌ نێوان ئیسڕائیڵ و حه‌ماس بۆ گه‌یشتن به‌ ئاگربه‌ست ناكات و ده‌فته‌ره‌كانی ئه‌و گرووپه‌ له‌ ده‌وحه‌ داده‌خات و داوای له‌ به‌رپرسانی حه‌ماس كردووه‌ تاكوو ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبێڵن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net