9
لە شەوی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارستانی دێهدەشت سەر بە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیر ئەحمەد، خەڵک دژ بە دەسەڵاتی ڕژیم ڕاپەڕیوە و ڕژانەسە سەر شەقامەکان.
بە پێی ئەو ڤیدیۆانە له تۆره کۆمهڵایهتیهکان بڵاو کراونهتهوه، لاوانی شاری دێهدەشت دژ بە زوڵم و دەسەڵاتی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بۆ دووهەمین شەوی بەردەوام ڕژانە سەر شەقامەکان. خۆپێشاندەران بە کردنهوهی ئاگر جادەکانی شارەکەیان داخستووە و داوای خۆپێشاندانی سەرانسەریان کردوه. کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە ئێنتێرنێتی پچرانووە، بەڵام سەرەڕای سەرکوتی خەڵک لە لایەن ڕژیمەوە، بەردەوامن لە ناڕەزایەتی. جێگای ئاماژەیە لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزەکانی سەرکوتی کۆماری ئیسلامیدا تێکهەڵچوون ڕووی داوە.