6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، سه‌دان فه‌له‌ستینی دانیشتووی به‌یت لاهیا له باكووری غه‌زه بۆ جارێكی دیكه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه دروشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه“یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی له كه‌رتی غه‌زه بوون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خێوه‌تی ئاواره‌كانی فه‌له‌ستینی له چه‌ند ناوچه كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به ده‌یان فه‌له‌ستینی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ڕایگه‌یاند: كه‌رتی غه‌زه وه‌كوو گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی لێهاتووه و حوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بوو.