ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندان، سه‌دان شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی له سنووری ڕه‌فه‌ح كۆبوونه‌وه و دژ به بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ خه‌ڵكی غه‌زه بۆ وڵاتانی دراوسێ خۆپێشاندانیان كرد.
له حاڵێكدا پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌زه به زه‌حمه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و گرووپی حه‌ماس هه‌ر جار و به‌شێك له دیله‌كان ئازاد ده‌كه‌ن، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌مریكا له وتارێك دا باسی له گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه بۆ ئۆردۆن و میسر كردووه. ترامپ هه‌روه‌ها دوو وڵاتی ئه‌ندۆنێزی و ئاڵبانی وه‌كوو دوو شوێنی دیاریكراو بۆ كۆچ پێكردنی زۆره‌ملێ فه‌له‌ستینیان دیاری كردووه. هه‌ر چه‌ند هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی مه‌به‌ستی ترامپن قبووڵیان نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه بۆ میسر و ئۆردۆن ده‌دات.