‌خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سه‌دان كوردی دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ شاری له‌ندن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند چالاكی سیاسی كوردیان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌ز هێرشی كرده‌ سه‌ر ٨ ناوه‌ندی كوردی له‌ له‌نده‌ن و وێڕای زه‌وت كردنی كه‌لووپه‌له‌كانی نێو ژووره‌كان، حه‌وت كه‌سی به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵپ.ك.كده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی سیاسی، زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ ڕێپێوانه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ دا به‌شدار بوون و به‌شێك له‌ حیزبه‌ سۆسیالیسته‌ و یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی به‌ریتانیاش هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net