4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی، به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رمانی خۆڕایی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌ه‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.