81
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پترۆشیمی له به‌نگلادش دژبه نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشا و به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری قازی پور خۆپێشاندانیان كرد.
پاش خۆپێشاندانی كرێكارانی به‌شی جل و به‌رگ له به‌نگلادش، مانگرتنی كرێكارانی به‌شی پترۆشیمی، گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌و وڵاته‌یه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی پترۆشیمی ده‌وڵه‌تی له شاری قازی پور ده‌ستیان له‌كار كێشا و شه‌قامه‌كانیان داخست و كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمیه خسووسیه‌كانیش په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ده‌وڵه‌تی بوون. كرێكاران خوازیاری پێدانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخرا، په‌رداختی جێژنانه، پاداش و سه‌نه‌واتی كاری بوون.