5
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، سه‌دان كرێكاری هندووستانی شاغڵ له شیركه‌تێكدا له به‌نگلادش دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كرێكارانی هندووستانی له ئاست نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام وڵامی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تی بنگلادش ته‌نیا توندووتیژی بووه و چه‌ند كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌دان كرێكار جاده‌ی داكا بۆ قازیپووریان داخست و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی حه‌وت مانگ داخوازی دواخراو بوون.