ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، یه‌كێتی كرێكارانی مه‌راكش دژ به ره‌شنووسی یاسای نویێ مانگرتن له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌م یاسا نوێیه دژ به ئازادی یه‌كێتی كرێكارانه.
یه‌كێتی كرێكارانی مه‌راكش خوازیاری یه‌كگرتنی كرێكاران و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به یاسای نوێی مانگرتن بوون. ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌م یاسایه مافی كرێكارانی مه‌راكش بۆ مانگرتن پێشێل ده‌كات و ڕێگری له مانگرتنی كرێكاران دژ به به‌رزبوونی نرخی كهڵوپهل و هاوسان نه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له گه‌ڵ نرخی پێداویستییه مرۆییه‌كان، ده‌گرێت. یه‌كێتی كرێكاران جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هه‌رو خوازیاری كووبوونهوه له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون.