10
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه له فه‌له‌كه‌ی خووراسگانی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی جووتیارانی به‌ندكراو بوون.
ڕۆژی ڕابردوو هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزان و وێڕای برینداركردنی دوو كه‌س، چه‌ند جووتیاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی دووشه‌ممه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم خۆپێشاندرانیان كرد و بۆ جارێكی دیكه له فه‌له‌كه‌ی خووراسگان خێوه‌تیان هه‌ڵدا. شایانی باسه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی داوای حه‌قاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود ده‌كه‌ن و له‌و ماویه هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه.