103

ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، كه‌شاوه‌رزانی شاری عاموودا له ڕۆژئاوای كوردستان له ئاست كه‌می نرخی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، جووتیاران له ئاست كه‌می نرخی كڕینی گه‌نم ناڕازین و ده‌ڵێن: ئیداره‌ی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری ساڵی ڕابردوو هه‌ر كیلۆ گه‌نمی به ٤٣ سێنت له كه‌شاوه‌رزان ده‌كڕی، به‌ڵام ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ی بۆ ٣١ سێنت كه‌م كردووه و ئه‌و نرخه وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مه‌كانیان نییه.