19
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كوردستانیان و دۆستانیان له شاری كۆڵنی ئاڵمان گردبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی به توندی مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی شه‌ممه كوردستانیان هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵمان، له سویس، سوید، دانمارك، فه‌ڕانسه، بلژیك و هوله‌ند كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه برد. به‌شداربووانی ئه‌و كارزاۆره به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی مه‌حكووم به ئێعدام، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.