خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌، كوردانی دانیشتووی ئاڵمان و یۆنان دژبه‌ هێرشی توركه‌ فاشیسته‌كانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی بۆ سه‌ر كوردستانیان خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك توركی فاشیست هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ شاری برۆكسلی بلژیك و هه‌وڵی ئاگردانی ماڵه‌كه‌یان دا. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ نێو كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی به‌دوای خۆیدا هێنا و ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی یه‌كێتی ئورووپا خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ چالاكی ئازادانه‌ی توركه‌ فاشیسته‌كانی ئورووپا به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت. ڕۆژی ڕابردووش كوردستانیان و چالاكانی ئه‌نترناسیۆناڵیست له‌ شاره‌كانی ئاتنی یۆنان، هه‌روه‌ها مانهایم و هانۆڤێری ئاڵمان ڕژانه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕێگری له‌ چالاكی توركانی فاشیست له‌و یه‌كێتیه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net