خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ سیاسه‌تی سه‌ركوتی فه‌رانسه و بلژیك

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ده‌فته‌ری دوو میدیای كوردی له‌ فه‌ڕانسه و بلژێك و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پێنج كه‌س، كوردانی دانیشتووی ئورووپا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر پۆلیسی بلژێك و فڕانسه هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌فته‌ری دوو میدیای “هابه‌ر تی وی” و “ستێرك تی وی” و وێڕای پشكنینی ئامێره‌كان، پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو كوردانی دانیشتووی ئورووپای لێ كه‌وته‌وه‌ و ناڕازیان سه‌ركوتی ده‌نگی ئازادیان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كوردانی ناڕازی له‌ چه‌ند شاری باكووری كوردستان ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net