ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان و چه‌ند شاری باكووری كوردستان، له چه‌ند چالاكی جیاجیادا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی دۆیسبوورگ، ئێسێن و دۆرتمۆند به كۆبوونه‌وه له وێستگه‌ی میترۆی دۆیسبوورگ، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ فاشیزم”، “بژی ئینسانیه‌ت”، “بژی به‌رخۆدانی گه‌ریلا”، “بژی ی.پ.گ و ی.پ.ژ”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان و یه‌كێتی ئورووپا كرد ڕێگه له داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كوردانی باكوور له شاره‌كانی ئێستانبوول، به‌تلیس، دێرسیم و سه‌مسووری ئامه‌د له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی تورك له هه‌رێمی كوردستان بوون.