37
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له شاری لۆزانی سویس كۆبوونه‌وه و دژبه دابه‌شكردنی خاكی كوردستان له په‌یماننامه‌ی لۆزان خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو سه‌د و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ی نوێنه‌ری پارت و حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له چالاكییه‌كی هاوبه‌ش دا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی لۆزان ڕێپێوانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه و كۆتایی هێنان به داگیركاری توركیا له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان بوون.