خۆپێشاندانی كوردانی باكوور دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كوردانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند شاری باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و كوده‌تای سیاسی ئه‌و حكوومه‌ته‌ دژ به‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی وان، ماردین، خه‌لفه‌تی و ئێلح له‌ ئاست داگیركردنی شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ناڕازیان ڕووی داوه‌ و به‌ پێی دوایین زانیاری، زیاتر له‌ سه‌د كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كراون. هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌س بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net